ڕۆنی بۆ دووه‌م جار باشترین یاریزان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی
نوشته شده توسط : Honar Pirani

ڕۆنی بۆ دووه‌م جار باشترین یاریزان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی

بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك یاریزانی یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی واین ڕۆنی خه‌ڵاتی یاریزانی ساڵ ـی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی وه‌رگرت،،یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ده‌نگدانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا تیادا 40%ـی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان دا به‌ یاریزان ڕۆنی كه‌ ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆره‌ بۆ یاریزانێك،،ڕۆنی 9 یاری له‌ كۆی 11 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی له‌ ساڵی ڕابردوو ئه‌نجام دا تیادا توانی شه‌ش گۆڵ تۆمار بكات وه‌ ڕۆنی یه‌كێك بوو له‌ یاریزانه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پێكهاته‌ی فابیۆ كاپێلۆ وه‌ توانی یارمه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌كان بكات بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ جامی جیهانی 2010 وه‌ ڕۆنی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر باش كۆتایی به‌ ساڵی 2009 هێنا كاتێك نیشانه‌ی كاپتنی له‌ یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی پێ به‌خشرا وه‌ له‌ لێدوانێكیدا له‌ دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ ووتی،،،”شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ من كه‌وا ئه‌م ڕێژه‌ زۆره‌م به‌ده‌ست هێنا ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا هانده‌ران زۆر متمانه‌یان به‌ من هه‌یه‌ وه‌ ده‌مه‌وێت سوپاسیان بكه‌م،كاتێك من یه‌كه‌م جار ئه‌و خه‌ڵاته‌م به‌ده‌ست هێنا هه‌ستێكی زۆر گه‌وره‌ دایپۆشیم وه‌ من به‌رده‌وام باشترین ئاستی خۆم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی پێشكه‌ش كردووه‌ وه‌ شتێكی زۆر باشه‌ كه‌وا هانده‌ران هه‌ست به‌ ماندوو بوونه‌كانی من بكه‌ن،،ساڵی ڕابردوو ساڵێكی زۆر باش بوو بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی وه‌ توانیمان سه‌ربكه‌وین بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌ بوو

http://www.thefa.com/~/media/Images/TheFA/Website/Pillars/England/England%20Senior/EnglandvEgypt/rooney-poty.ashx/rooney-poty.jpg?bc=Black&db=web&thn=0&w=488&h=210&c=gallery




:: بازدید از این مطلب : 859
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست